خۆش هاتن بۆ بنکه‌ی چاودیری بێریشۆن له بنکه‌ی چاودێری ته‌ندرووستی و بنکه‌ی چاودێری منداڵان دکتۆری تایبه‌تمان له‌لایه له بواری پزیشکی گشتی و دکتۆری تایبه‌ت له بواری پزیشکی منداڵان هه‌روه‌ها یه‌ک دکتۆری ژن. جگه له‌مانه موته‌رجیمی سوێندخواردو(باوه‌ڕپێکراو)مان له‌لا ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تی دان . ئێمه باوه‌ڕمان وایه که تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که هه‌رده‌م هه‌مان دکتۆر بتبینێ وه هه‌مان موته‌رجیمت هه‌بێت کاتی هه‌مووسه‌ردانێکت (به مانای که که‌سانێک ده‌یانناسیت وه ئه‌وانیش تۆ ده‌ناسن). وه له پێناوی به‌رده‌وام بوون و دڵنیایی درووستکردن بۆ هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیان هه‌ستاوین به دامه‌زراندنی موته‌رجیمی باوه‌ڕپێکراو به زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی، سۆماڵی وه سیربوکرواتی. من (ئاماندا دابان) موته‌رجیمی باوه‌ڕپێکراو به زمانی کوردی ئه‌م ڕۆژانه کار ده‌که‌م: دووشه‌ممان له 08:00 هه‌تا 17:00 پێنج شه‌ممان له 13:00 هه‌تا 17:00 له پیناوی پێشکه‌شکردنی باشترین خزمه‌ت به ئێوه، ده‌توانم که ئاماده بم بۆ یارمه‌تیدانتان ڕۆژانی دیتر ئه‌گه‌ر بۆتان نه‌کرێت بێن له‌و کاته‌نه‌ی سه‌ره‌وه که دیاریکراون. بنه‌ی ته‌ندرووستی کراوه‌یه له: ڕۆژانی ئاسایی: 08:00 هه‌تا 18:00 شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه: 10:00 هه‌تا 14:00 چاودێری ته‌ندرووستی له دوای کاتی کارکردنی ئێمه جگه له‌م کاتانه پێویسته ڕووبکه‌یته بنکه‌ی ئێشکگری خانه‌ی پزیشکان له ئانگرێد(Jourcentralen له‌م کاتانه‌ی خواره‌وه‌دا:(Jourcentralen Angereds Läkarhus ( ڕۆژانی ئاسایی: 22:00 هه‌تا 18:00 شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه: 10:00 هه‌تا 16:00 Kultivatorgatan 3 ناوونیشان: دانی مزی 100 کرۆنی سویدی له کاتی گشت سه‌ردانێکدا. (300 کرۆنی سویدی ئه‌گه‌رهاتوو بنکه‌یه‌کی دیتر هه‌ڵبژێریت). ڕۆژانی پشووی گشتی وه گه‌ر بێت‌و شه‌و نه‌خۆش که‌وتیت له نێوان کاتژمێر 22:00 هه‌تا 08:00 ڕوو بکه‌نه Gamlestadstorget بنکه‌ی ئێشکگری Gamlestadsvägen 4 ناوونیشان: .